هەمەرەنگی لە قوتابخانەکان
له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی جێنده‌ری، جیاكاری جێنده‌ری و كه‌مئه‌ندامیی ڕاهێنانمان به خوێندكارانی زانكۆی ئه‌مریكی عێراق له سلێمانی كردووه و یارمه‌تیمان داون كه سیمیناری ئۆنڵاین ئاماده‌بكه‌ن له‌پێناو ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاكارییانه‌ی له تێكست بووكی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیدا هه‌یه. به گشتی هه‌وڵماندابوو پلاتفۆڕمێك دروست بكه‌ین كه خوێندكاره راهێنان پێكراوه‌كان راسته‌وخۆ له وانه‌كانی خوێندندا ئه‌م پرسانه له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا گفتوگۆ بكه‌ن. به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ناچاربووین ئه‌م چالاكییه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین پێشكه‌ش بكه‌ین. كه ئێستا خۆشحاڵانه وایكردووه ئه‌م سیمینارانه بۆ ژماره‌یه‌كی زۆرتری خوێندنگاكان به ئۆنڵاین به‌رده‌ستبن
هەمەڕەنگی چییە؟
جێندەر چییە؟
کەم ئەندامی چییە؟
Last modified: Tuesday, 5 October 2021, 1:18 PM