کۆرسه‌کانی جێنده‌ر

وەک زانکۆیەکی ئنگلیزی-زمان ئێمە ھوشیارین سەبارەت بە ئیمتیازمان لە دەستگەیشتن بە تێکستی ئەکادیمی و پرۆگرامی خوێندنی نێودەوڵەتی. باوەڕمان وایە کە دەستگەیشتن بە سەرچاوەی ئەکادیمی بە زمانی دایک یەکێکە لە مافەکان. باوەڕیشمان وایە کە نابێت خوێندنی جێندەر ببێتە پرۆژەیەکی نوخبەویی زانکۆ تایبەتەکان، بەڵکو دەبێت بەشێکی جیانەکراوەی پەروەردەی ھەموو زانکۆکان بێت. بۆ بەدیموکراتیکردنی فێربوون و دابینکردنی دەستگەیشتن بە زانین سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان، بە پشتگیری یەکێتی ئەورووپا،  توانی چوار کۆرس و سەرچاوە  ئەکادیمییە پێویستەکان لە بواری جێندەردا بۆ بەشەکانی یاسا، زانستی پەروەردە، کاری کۆمەڵایەتی و میدیا بە زمانی کوردی و عەرەبی بەرھەم بھێنێت. ھیوادارین ئەم کارەی ئێمە لە ساڵانی داھاتوودا ببێتە ھۆی زیادبوونی کۆرس لە بواری جێندەردا لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

MEDIA

جێنده‌ر و میدیا

ئەم کۆرسە تیشک دەخاتە سەر بەرهەمهێنان و وەرگرتنی وێناکردنەکانی (شێوازی نوێنەرایەتیکردنی) پیاوەتی، ژنێتی و سێکسوالێتی لە میدیادا. هەروەها باسی سروشتی بەجێندەرکراوی هەردوو گوتاری سەرەکی و کەمینە لە میدیا، فیلم و کەلتوری باودا دەکات.

Gender and Law

جێنده‌ر و یاسا

ئەم کۆرسە تیشکۆ دەخاتە سەر سیاسەتی جێندەریی لە یاسادا. ئامانجی  ئەم کۆرسە تێگەیشتنە لەوەی کە چۆن یاسا و دامەزراوە یاساییەکان وەک مەودایەک بۆ ھەیکەلبەندی، ئاڵەنگاری و گۆڕانکارییکردن لە پێوەر، شوناس و ڕۆلە جێندەرییەکاندا، بەگەڕدەخرێن.

 
Gender and Pedagogy

 جێنده‌ر و زانستی په‌روه‌رده

ئەم کۆرسە پەروەردەکاران ئامادە دەکات بۆ تێگەیشتن لە لایەنە بنەڕەتییەکانی جێندەر و سێکسواڵیتی هێندەی پەیوەندی بە خوێندن و قوتابخانەکانەوە هەیە و شێوەیان پێدەبەخشێت. لە مانەش زیاتر، ئەم کۆرسە بنەما و تێگەیشتنی بنەڕەتی فەراهەم دەکات لەسەر ئەوەی کە چۆن جێندەر بەسەر هەموو لایەنەکانی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی قوتابخانەدا پیادە دەبێت هەر لە مەنهەج، ڕێکخستنی ناوپۆلەوە تا دەگات بە بەڕێوەبردنی قوتابخانە و پەیوەندییەکانی مامۆستا و دایباب و جڤاک.

Gender and Social Work

جێنده‌ر و کاری کۆمه‌ڵایه‌تی

ئەم کۆرسە لە بواری جێندەر و کاری کۆمەڵایەتیدا ئامانجی ئەوەیە توێژەرە کۆمەڵایەتییەکانی داھاتوو بە ھەندێک ئامراز و زانین دەوڵەمەند بکات بۆ تێگەیشن لە ڕۆڵی گرنگی جێندەر، سێکسوالیتی و پێگەلاوازیی بەتایبەتی لەناو ژنان، ھەرزەکاران و گەنجاندا و کاریگەریی ئەمانە لەسەر پێویستییەکانی ئەوانەی وەرگری ئەم خزمەتگوزارییەن. کۆرسەکە تیشکۆ دەخاتە سەر سیاقی عێراق و جیھانی ئیسلامی و ھەم سیاق و ھەم شێوازە میتۆدییەکانی جێندەر لە کاری کۆمەڵایەتیدا دەخاتەڕوو.


Last modified: Saturday, 25 September 2021, 2:41 PM