گۆرانیه‌کان

جیاکاری جێندەریی دەتوانێت لە کردە ڕۆژانەکاندا شاردراوە بێت یان تەنانەت بە ڕۆمانسی بکرێت. بۆ "بەکێشەکردنی" ئەو ژنبێزییە باوەی کە لە گۆرانییە جەماوەرییەکاندا بە ئاسایی کراوە، سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان پێداچوونەوەی بۆ سێ گۆرانی ناسراوی کوردی ئەنجامدا. بە لەبەرچاوگرتنی دادپەەروەریی کۆمەڵایەتی و بە تایبەت دادپەەرەوەریی جێندەری ئەم سێ گۆرانییە دوبارە نووسرانەوە و دواتر تۆمارکرانەوە، وەک لێرەدا دەتوانن گوێبیستییان بن



گۆرانی ڕەسەن 
لە دووری تۆیە رەشپۆشم
مەست و خومار و سەرخۆشم
بە ماچت دێ فەرامۆشم
کۆڵوانەی بۆ گرێ دەدەم
چارۆکت بۆ گرێ دەدەم
کچێ ئەگەر دایکت ڕازی بێ
دەستێ لە مەمکت دەدەم
وەڵا دەستێ لە مەمکت دەدەم
لەدووری تۆیە بێ حاڵم
مەست وخۆمارو عەوداڵم
هیچ گاورێ نابینت حاڵم
چارەۆکەت هەوڵێریە
کۆڵوانەت هەولێریە
ئەوا دەچمە سەر ڕێ مەڕێ
بۆخۆم دەچمە سەر ڕێ مەڕێ
یارم شەنگە بێریە
دەڵێن ئەوڕۆ لەو باغێ نیە

ئەو چاوانەت میسلی بازن
مەست و خومار، پڕ لە نازن
برژانگت تیری سەربازن
چارۆکەکەی کۆڵی تۆم
کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆم
عەترم پێیە و بۆم هێناوی
بە دیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردووە ماچی دەکەم
نێوان مەمکۆڵانی تۆ

چاوت ئەستێرەی دەریازی
ھەڵیاندێنی چەند بەنازی
بە کوشتنم ئاوات خوازی
کۆڵوانەکەی کۆڵی تۆم
چارۆکەکی کۆڵی تۆم
بەدیاری دەیدەم بە تۆ
سوێندم خواردوە ماچی دەکەم
تەختی نێو چاوانی تۆ
عەترم پێیە بۆم هیناوەی


ئەو چاوانەی هەڵیاندێنی
بەکل و درەمان دەیڕەنگێنی
بۆ لێم زیزی نامدوێنی
رۆژ نیە مردوم لێ نەمرێنی
چارۆکەی هەوڵێریە
کۆڵوانەت هەوڵێریە
ئەوا دەچمە سەر ڕێ مەڕی
یارەکەم شەنگە بێریە
دەڵێن ئەورۆ لە باغێ نیە

گۆرانی دەستکاریکراو
لە دووری تۆیە رەشپۆشم
مەست و خومار و سەرخۆشم
بە ماچت دێ فەرامۆشم
کۆڵوانەت بۆ گرێدەدەم
چارۆکەت بۆ گرێدەدەم
کچێ تەنھا تۆ ڕازی بی
ماچێکی لێوت دەکەم
وەڵا ماچێکی لێوت دەکەم
لە دووری تۆیە بێحاڵم
مەست و خومار و عەوداڵم
دوژمن نەبینێت حاڵم
کۆڵوانەت ھەولێرییە
چارۆکەت ھەولێرییە
ئەوا دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
بۆ خۆم دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
یارم شەنگەبێرییە
دەڵێن ئەمرۆ لەو باغێ نییە

ئەو چاوانەت میسلی بازن
گفتت شیرین، پڕ ئاوازن
دڵ و ڕۆحم بۆ تۆ سازن
چارۆکەکەی کۆڵی تۆم
کۆڵوانەکەی کۆڵێ تۆم
عەترم پێیە و بۆم ھێناوی
بە دیاری دەیدەم بە تۆ
پەیمان دەدەم ماچی دەکەم
تەختی نێوچاوانی تۆ


چاوت ئەستێرەی دەریازی
ھەڵیاندێنی چەند بەنازی
بە دیدارمان ئاوات خوازی
کۆڵوانەکەی کۆڵێ تۆم
چارۆکەکەی کۆڵی تۆم
گووڵم پێیە و بۆم ھێناوی
بە دیاری دەیدەم بە تۆ
پەیمان دەدەم ماچی دەکەم
لەپی دەستەکانی تۆ


ئەو چاوانەی ھەڵیاندێنی
بە کل و دەرمان دەیڕەنگێنی
بۆ دیدارمان دەیڕازێنی
کۆڵوانەت ھەولێرییە
چارۆکەت ھەولێرییە
ئەوا دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
بۆ خۆم دەچمە سەر ڕێی مەڕێ
یارم شەنگەبێرییە
دەڵێن ئەمرۆ لەو باغێ نییە

گۆرانی ڕەسەن 


شەوێک بووم بە میوانی
ناوەخت بوو کەس نەیزانی
دەستم برد بۆ مەمانی
فەرمووی وامەکە لاوە
دانە دانە خاڵ دانە دانە
خاڵی بەین مەمان جوانە
کوشتومی ئەو بێ ئیمانە

بەشەو خەو لێم حەرامە
بۆ ئەو باڵا نێو نەمامە
لە باخەڵ بو شەمامە
لە باخچەی لای چرارە
دانە دانە خاڵ دانە دانە
خاڵی بەین مەمان دووانە
کوشتومی ئەو بێ ئیمانە

دەناڵێنم وەکوو کەو
بە شەوان قەت ناکەم خەو
کەم بێ و کەم بڕۆ چەتیو
ئەتگرێ دوعای نیوەشەو
دانە دانە خاڵ دانە دانە
خاڵی بەین مەمان جوانە
کوشتومی ئەو بێ ئیمانە

شەوێ چووم بە سەرینی
کە دیم لالەی جەفینی
ئەبڕۆ ڕەش پەژمینی
خالق نەخشی لێداوە
دانە دانە خاڵ دانە دانە
خاڵی بەین مەمان دووانە
کوشتومی ئەو بەسەزمانە

گۆرانی دەستکاریکراو


شەوێک بووم بە میوانی
میوانی چاوی جوانی
ناوەخت بوو کەس نەیزانی
فەرمووی خۆشھاتی گیانە
دانە دانە خاڵ دانە دانە
خاڵی سەر کۆڵمانی جوانە
مەستبووم بەو دوو چاوانە

بەشەو خەو لێم حەرامە
بۆ ئەو باڵا نەمامە
یاری من بوو شەمامە
ئێستاش دڵی لەلامە
دانە دانە خاڵ دانە دانە
خاڵی سەر کۆڵمانی جوانە
مەستبووم بەو دوو چاوانە

دەناڵێنم وەکوو کەو
بە شەوان ھیچ ناکەم خەو
کەم بێ و کەم بڕۆ نازەنین
ئەتگرێ ئاھی نیوەشەو
دانە دانە خاڵ دانە دانە
خاڵی سەر کۆڵمانی جوانە
مەستبووم بەو دوو چاوانە

شەوێ چووم بۆ بینینی
بینیم ماهی جەبینی
ئەبڕۆ ڕەش پەژمینی
خالق نەخشی لێداوە
دانە دانە خاڵ دانە دانە
خاڵی سەر کۆڵمانی جوانە
مەستبووم بەو دوو چاوانە


گۆرانی ڕەسەن 


لەو کەلە دەنگی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
لەو کەلە چرکەی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
چرکەی خانم خاس دێ ناسکەی نێودەمە
چین لەسەر چینە
زوڵفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەو ڕووی ماڵان هات دوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینەی سافی ڕۆژمان کردەوە

ئەوا هاتە خوار لێی لە مەجرا شەوە
دەستی ژێر عەبای جوان بە دەفتەرەوە
چین لەسەر چینە
زوڵفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەو ڕووی ماڵان هات دوگمەی کردەوە
چەند جوانی لەیلێ گیان بەو هەشتوورەوە

ئەوا تۆ دەرۆی یار من جێگام کوێ بێ
لە کێ بفکرم شێوەی لە تۆ بێ
لەو کەلە دەنگی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
چرکەی خانم خاس دێ ناسکەی نێودەمە
چین لەسەر چینە زوڵفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەو ڕووی ماڵان هات دوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینەی سافی خەوم بردەوە

ئەگەر نەبوایە بە بۆنەی تۆوە
من ئیشم چی بوو بەم کەژ و کێوە
چین لەسەر چینە
زوڵفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەو ڕووی ماڵان هات دوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینەی سافی خەومان بردەوە

ئەوا تۆ دەڕۆی یار بە خودام سپاردی
پێم نەکرا خۆم بێم دڵەکەم بۆ ناردی
چین لەسەر چینە
زوڵفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەو ڕووی ماڵان هاتدوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینەی تاسی خەوم بردەوە
ئەوا هاتە خوار لێی


گۆرانی دەستکاریکراو


لەو کەلەی دەنگی ساز دێ هەڵاڵەو زەمزەمە
چرپەی عاشقان دێت لەو باخ و چەمە
چین لەسەر چینە
زوڵفی گوڵ چینە گی   
 ڵاڵ بم ئاگری كرده‌وه‌
یار بەرەوڕووی ماڵمان ھات دڵمی برده‌وه‌
شەو لەبەر تریفەی مانگه‌شه‌و خه‌ومان برده‌وه‌
شەو لەبەر تریفەی مانگه‌شه‌و رۆژمان کردەوە

هه‌ی فه‌له‌ك شێوه‌ی تۆی ده‌ی له‌كوێ هێناوه‌
له‌ مانگ شیرینتر ده‌ی نه‌خشه‌ی كێشاوه‌
چین لەسەر چینە
زوڵفی گوڵ چینە
ڵاڵ بم ئاگری كرده‌وه‌
یار بەرەوڕووی ماڵمان ھات ئاگری کردەوە
شەو لەبەر تریفەی مانگه‌شه‌و خه‌ومان برده‌وه‌

فه‌له‌ك شێوه‌ی تۆی ئه‌ی له‌كوێ هێناوه‌
لاكه‌ به‌ملاوه‌ له‌ی تاقه‌ یاره‌كه‌م
هه‌ی هێزی ئه‌ژنۆم و گیان فێنكی دڵه‌كه‌م
چین لەسەر چینە
زوڵفی گوڵ چینە
ڵاڵ بم ئاگری كرده‌وه‌
یار به‌ره‌وڕووی ماڵمان هات دڵمی برده‌وه‌
شەو لەبەر تریفەی مانگه‌شه‌و خه‌ومان برده‌وه‌

میهره‌بانی تۆ یار دڵی فڕاندم
ده‌نگی پڕ ئاوازت ڕۆژی نه‌خشاندم
چین لەسەر چینە
زوڵفی گوڵ چینە
ڵاڵ بم ئاگری كرده‌وه‌
یار به‌ره‌وڕووی ماڵمان هات دڵمی برده‌وه‌
شەو لەبەر تریفەی مانگه‌شه‌و خه‌ومان برده‌وه‌

من هه‌ر چاوه‌ڕێی گیان گفتێكی تۆمه‌
چاوه‌ڕێی دڵی خۆش و ڕووی گه‌شی تۆمه‌
چین لەسەر چینە
زوڵفی گوڵ چینە
ڵاڵ بم ئاگری كرده‌وه‌
یار به‌ره‌وڕووی ماڵمان هات دڵمی برده‌وه‌
شەو لەبەر تریفەی مانگه‌شه‌و خه‌ومان برده‌وه‌
شەو لەبەر تریفەی مانگه‌شه‌و رۆژمان کردەوە
Last modified: Tuesday, 23 November 2021, 4:34 PM